ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سووریا : پێوەندی دەمیشق وتاران ستراتژیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i366628-ڕاوێژکاری_سەرۆک_کۆماری_سووریا_پێوەندی_دەمیشق_وتاران_ستراتژیە
ڕاوێژکاری سیاسی ومیدیایی سەرۆک کۆماری سووریا ، پێوەندی نێوان دەمیشق و تارانی لە کاتی سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی بە ستراتژیانە وەسف کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 05, 2019 14:35 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سووریا : پێوەندی دەمیشق وتاران ستراتژیە

ڕاوێژکاری سیاسی ومیدیایی سەرۆک کۆماری سووریا ، پێوەندی نێوان دەمیشق و تارانی لە کاتی سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی بە ستراتژیانە وەسف کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، " بەسینە شەعبان" ڕاوێژکاری سیاسی ومیدیایی " بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی رابردوو یەکشەممە لە وتاردانێکدا لە ناوەندی فەرهەنگی ترتوس پیداگری کرد: پێوەندی ستراتژیانەی سووریا وئێران هیچکات ناکەوێتە ژێر کارتێکەری قسەی کەسانێک کە بە قازانجی زایونیسم وئیسراییل ، پەلامار دەکەنە سەر ئێران . بەسینە شەعبان هەروەها لەمەڕ گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب وتی: گەڕانەوە کاتێک ڕوو دەدات کە ئەم یەکیەتیە بە شێوەی سەربوخۆ بڕیار بگرێت، نە ئەوەی کە ببێتە کەرەسە وئامێریک بۆ ڕۆژئاوا. ڕاووێژکاری سەرۆک کۆماری سووریا هەروەها بەڕاگەیاندنی ئەمە کە کوردەکان بەشێک لە کۆمەڵگەی سووریان ومافی بەرابەریان هەیە وتی: زۆربەی کوردەکان لە نیشتمانی خۆیان بەرەڤانی دەکەن، بەڵام میلیشیاکانی هەسەدە هێزە دێمۆکراتیکەکانی سووریا ، کەلەگەڵ ئەمریکاو هێزەکانی هاوپەیمانی ڕۆژئاوایی هاوکاری وهاریکاری دەکەن بەشێکی بچوک لە کوردوعەرەبەکانن کە لەگەڵ دوژمنەکان هاوکاری دەکەن. بەسینە شەعبان وتیشی: جولان ناوچەیەکی سووری وەکوو ناوچەکانی تری وڵاتە کە هەمدیسان وەردەگیردرێتەوە. ئەم دیپلۆماتە پایەبەرزەی سووریا لە درێژە دا پیداگری کرد: ناوچەی هێمن لە باکووری سووریا دەبێ لە ژێر دەسەڵاتدارەتی وسەروەری سووریا دا بێت وئەم وڵاتە وەکوو ڕابردوو ، یەکپارچەیی خاکی خۆی وەردەگرێتەوە.