ڕاوێژکاری ئەسەد: تورکیا بەئاشکرا داکۆکی لە ترۆریستان دەکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i367595-ڕاوێژکاری_ئەسەد_تورکیا_بەئاشکرا_داکۆکی_لە_ترۆریستان_دەکا
"بوسەینە شەعبان" ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سوریا وتی: تورکیا لەساڵانی ڕابردوودا پاڵپشتی خۆی لە ترۆریستان ئاشکرا کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 24, 2019 08:03 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاری ئەسەد: تورکیا بەئاشکرا داکۆکی لە ترۆریستان دەکا

"بوسەینە شەعبان" ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سوریا وتی: تورکیا لەساڵانی ڕابردوودا پاڵپشتی خۆی لە ترۆریستان ئاشکرا کردووە.

ڕاوێژکاری سیاسی و میدیایی سەرۆک کۆماری سوریا رۆژی هەینی لە دیمانە لەگەڵ ئەلمەیادیندا بەئاماژە بە پێبەندنەبوونی تورکیا بە ڕێککەوتننامە مۆرکراوەکان لە ئاستانە، وتی: ئانکارا جگە لەداگیرکردنی بەشگەلێک لەخاکی سوریا، بنکەکانی پشکنینی ژێرچاودێریی خۆی کردووە بەشوێنێک بۆ گواستنەوەی چەکەمەنی.

ڕاوێژکاری بەشار ئەسەد بەئاماژە بە گۆڕینەوەی چەک لەنێوان ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی تورکیاو گرووپی ترۆریستیی بەرەی نوسرەو تاوان ئەنجامدان دژ بەخەڵکی سوریا وتی: ناوچەی ژێرکۆنترۆڵی تورکیا لە "مورەک" لەگەمارۆدایەو سوپای سوریا بەزوویی ئەو ناوچانە لەبوونی ترۆریستان پاکتاو دەکا.