ئه‌یلوول 11, 2019 18:27 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوی نەتەوەکان: پەلامارەکانی ئەمریکا لە سوریا یەکسانە لەگەڵ تاوانی جەنگی

ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند، پەلامارەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکا بۆسەر سوریا، وەک تاوانی جەنگی وایە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، پشکێنەرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان رۆژی چوارشەمە ڕاپۆریان دا، هێزەکانی هاوپەیمانیی بەسەرکردایەتی ئەمریکا لە سوریا، لەساڵی٢٠١٩وە پەلاماری ئاسمانییان بۆسەر ئەو وڵاتە ئەنجام داوە کە قوربانی بوونی ژمارێکی زۆر لە خەڵکی سیڤیلی لێکەوتووەتەوە.

ئەو دەزگە نێودەوڵەتییە هەروەها ڕایگەیاند، هاوپەیمانییەک کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکا لە سوریا لەپەلامارە ئاسمانییەکانی، بەڕادەی پێویست بەپارێزەوە نەجوڵاوەتەوەو ئەگەری ئەوە هەیە کە تاوانی جەنگی ڕووی دابێ.

بەرلەوەش، دەزگەی "تۆڕی مافی مرۆڤی سوریا" لەڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند کە لەدرێژەی هەڵمەتی هاوپەیمانیی ئەمریکی لە ڕەققە ٢٣٢٣ کەس لەوان ٥٤٣منداڵ و ٣٤٦ژن کوژراون. هەڵمەتێک کە لە نۆڤمبەری٢٠١٦وە هەتا سیپتەمبەری٢٠١٧ درێژەی خایاند.

ئەو هاوپەیمانییەی ئەمریکا سەرکردایەتی دەکا مانگی ژۆئەن لە ڕاپۆرێکدا دانی بەوەدانا کە لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو هاوپەیمانییە لەسوریاو عێراق لەنێوان ئاگۆستی٢٠١٤هەتا کۆتایی مای٢٠١٩ لانیکەم١٣١٩کەسی سیڤیل کوژراون.

سەرپەیڤ