هێرشەکانی تورکیا کوژرانی (218) ھاووڵاتی و بریندار بوونی (635) کەسی لێکەوتوەتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i370296-هێرشەکانی_تورکیا_کوژرانی_(218)_ھاووڵاتی_و_بریندار_بوونی_(635)_کەسی_لێکەوتوەتەوە
دەستەی تەندروستی باکوری سوریا ئاشکرای کرد؛ بەهۆی هێرش و تۆپبارانەکانی تورکیاوە، تائێستا (218) هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و (635) کەسیش بریندار بوونە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 17, 2019 11:33 Asia/Tehran
  • هێرشەکانی تورکیا کوژرانی (218) ھاووڵاتی و بریندار بوونی (635) کەسی لێکەوتوەتەوە

دەستەی تەندروستی باکوری سوریا ئاشکرای کرد؛ بەهۆی هێرش و تۆپبارانەکانی تورکیاوە، تائێستا (218) هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و (635) کەسیش بریندار بوونە.

بە پێ ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی سبەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوری سوریا بڵاوی کردەوە؛ لە سەرەتای هێرش و پەلامار و بۆردومانە هەڕەمەکیەکانی تورکیا بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، کە زۆرینەیان ناوچەکانی نیشتەجێ بونی هاوڵاتیانی کردوەتە ئامانج (218) هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و (635) کەسیش برینداربوونە، لەناو قوربانییەکاندا (35) منداڵیش دەبیندرێن   .

دەستەی تەندروستی داوا لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سەرێ کانی بوەستێنن بۆ ئەوەی بریندارەکان رزگار بکەن و تەرمەکان دەربهێننەوە. 

ئاشکراسی کردوە؛ سەرەڕای ئەوەش تورکیا بە بەردەوامیی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان بۆردومان دەکات و مەترسیی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان و برینداران و تیمی تەندروستی و پزیشکیی دروست کردووە.