درێژەی چوونی کارەوانەکانی سەربازی ئەمریکا بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا
کارەوانێکی دیکەی سەربازانی ئەمریکایی گەیشتنە شاری قامیشلوو لە پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمە ی کەناڵی هەواڵیی ئەلعالەم ،کارەوانی سەربازی ئەمریکایی لە کوردستانی ئێراق گەیشتنە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا . سێ ڕۆژ لەمەوبەریش کارەوانێکی سەربازیی ئەمریکا دوای تێپەڕبوون لە سنووری سووریا و ئێراق نزیک ناوچەکانی نەوتی باکووری ڕۆژهەڵاتی س ورویا جێگیر بوون . سەرەڕای گەڵاڵەی چوونەدەری هێزەکانی ئەمریکایی لە س ووریا ، ئەمریکا بە نیازە کونتڕوڵی بنکەی سەربازی " ئەلتەنف " لە نزیکی سنووری س ووریا ئێراق بپارێزێ و بەڵێنکارانی کومپانیا سەربازیەکان بە بیانووی بەرگرتن لە کونتڕوڵی دووبارەی کێڵگە نەوتیەکانی سووریا لە لایەن تڕوڕیستانی نزیک لە چاڵە نەوتیەکان و کێڵگەکانی گاز لە ڕوژهەڵاتی ڕووباری فورات ڕابگرێت . بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لەم ڕۆژانەدا بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا وەکوو ڕژیمی نازی ئاڵمانە وتی : واشنگتون خەریکی دزینی نەوتی سووریایە . زورتر مەیدانەکانی گازی و نەوتی سووریا لە ساڵەکانی ئەم دواییەدا سەرەتا لە لایەن ئەندامانی تاقموکەی تڕوڕیستی داعش و دوای ئەوەش لە لایەن هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا قەسەد دەستی بەسەردا گیراوە .