کانونی یه‌که‌م 28, 2025 17:36 Asia/Tehran
  • هێزی داگیرکەر بەردەوامن لە داگیرکردنی باشووری قونەیتەرە

سوپای ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ پەلاماری دەڤەری ناوچەی کۆدەنەی دا کە لە باشووری پارێزگای قونەیتەرە هەڵکەوتووە.

سوپای داگیرکەر بە چوونە ناو باشووری قونەیتەرە لە سوریا پێنج گەنجی سووریی ڕفاند. هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی هەروەها بە چەکی دۆشکا تەقەیان لە خەڵکی باشووری سوریا کرد. لە چەند هەفتە و چەند مانگی ڕابردوودا، هێرشی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری سووریا، بەتایبەتی لە ناوچەکانی قونەیتەرە، بووەتە ڕووداوێکی ئاسایی ڕۆژانە و ئەو هێرشانەیشیان زۆربەی جاران دەستگیرکردنی هاووڵاتییان و دامەزراندنی خاڵی ڕاگرتن و پشکنینیشی بەدواوە بووە.

سەرپەیڤ