کاروانێکی سه‌ربازیی رووسیا گه‌یشته‌ فڕۆکه‌خانه‌ی قامشلۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i373022-کاروانێکی_سه_ربازیی_رووسیا_گه_یشته_فڕۆکه_خانه_ی_قامشلۆ
کاروانێکی گه‌وره‌ی پۆلیسی فیدراڵى رووسیا گه‌یشتووه‌ته‌ فڕۆکه‌خانه‌ی قامشلۆو بڕیارە لەو فرۆکەخانەیەدا جێگیر ببن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 06, 2019 07:42 Asia/Tehran
  • کاروانێکی سه‌ربازیی رووسیا گه‌یشته‌ فڕۆکه‌خانه‌ی قامشلۆ

کاروانێکی گه‌وره‌ی پۆلیسی فیدراڵى رووسیا گه‌یشتووه‌ته‌ فڕۆکه‌خانه‌ی قامشلۆو بڕیارە لەو فرۆکەخانەیەدا جێگیر ببن.

که‌ناڵی "RT" راشا توده ی ـی رووسی بڵاویکرده‌وه کاروانێکی گه‌وره‌ی پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا گه‌یشتووه‌ته‌ فڕۆکه‌خانه‌ی قامشلۆو هێزەکانى هەسەدەش یاوەرى هێزەکەیان کردوە.

کاروانه‌ رووسییه‌که‌ به‌ یاوه‌ری هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ شارۆچکه‌ی عه‌ین عیساه‌وه‌ چووه‌ته‌ قامیشلۆ.

مانگى رابردوو ژماره‌یه‌ک هێلیکۆپته‌ری سه‌ربازی روسی له‌ بنکه‌ی حمێمیمه‌وه‌ ره‌وانه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی قامشلۆ کران.