وشداری یونیسێف بە تورکیا لە بارەی بڕینی ئاوی شاری حەسەکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i378628-وشداری_یونیسێف_بە_تورکیا_لە_بارەی_بڕینی_ئاوی_شاری_حەسەکە
یونیسێف وشداری بە تورکیا دا کە بڕینی ئاوی شاری حەەسەکەی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا دەتوانێ مەترسیەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا زیاتر بکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 25, 2020 04:10 Asia/Tehran
  • وشداری یونیسێف بە تورکیا لە بارەی بڕینی ئاوی شاری حەسەکە

یونیسێف وشداری بە تورکیا دا کە بڕینی ئاوی شاری حەەسەکەی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا دەتوانێ مەترسیەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا زیاتر بکات .

بە پێی راپۆرتی سانا ، سندوقی منداڵانی رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی سێشەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک و بە ڕەخنە گرتن لە هەنگاوی تورکیا بۆ بڕینی ئاوی شاری حەسەکە جەختی کردەوە ، ئەم کارە ژیانی نزیکەی نیو ملوێن کەسی سوریایی لە بارودۆخێکدا کە جیهان لە شەڕی کۆرۆنا دایە ، دەخاتە مەترسیەوە .

 لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە وێستگەی پۆمپ کردنی ئاوی بیرەکانی عەلووک سەرچاوەی سەرەکی دابین بوونی ئاوی نزیکەی 460 کەسە کە لە شارەکانی حەسەکە و گەڕەکانی دەوربەری دەژین .

 یونیسێف لە درێژەدا لە تورکیای ویستووە سەرچاوەکانی ئاو بۆ ئامانجی لەشکەریی وسیاسی خۆ دەکار نەهێنی چونکە ئەوە منداڵانن کە زیاترین زیانیان پێدەگات .

 هێزەکانی تورکیا و تاقمە تیرۆریستەکانی سەر بەم وڵاتە بۆ سێهەمین رۆژی بەدوای یەکدا ئاوی خواردنەوەی شاری حەسەکە و دەورەبریان بڕیوە .

 ئەوە لە کاتێک دایە کە دانیشتوانی ئەم دەڤەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا دەبێ بەردەوام دەستو پلی خۆیان بشۆن .