May 25, 2020 12:43 Asia/Tehran
  •  تورکیا کاروانێکی سەربازیی نوێی ڕەوانەی سەرێکانی کرد

هێزە چەکدارەکانی تورکیا کاروانێکی نوێی سەربازی بریتی لە ٣٠ ئۆتۆمبێل جیهازات و هێزی سەربازیی ناردووەتە سەرێکانی لە پارێزگای حەسەکە.

بە پێی ھەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سەرچاوە خۆجێیەکان، هێزە چەکدارەکانی تورکیا کاروانێکی سەربازیی نوێیان بۆ سەرێکانی لە پارێزگای حەسەکە ناردووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە،ئەرتەشی  تورکیا کاروانێک بریتی لە ٣٠ ئۆتۆمبێل جیهازاتی و هێزی سەربازی بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات ناردووە.

شیاوی باسە، هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە کاتی داگیر کردنی سەرێکانیەوە هەوڵی زۆریان بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە داوە و بنەماڵەی گرووپە تیۆریستییەکانی سەر بەو وڵاتەیان لە دوو شاری کوردنشینی سەرێکانی و گرێ سپی جێگیر کردووە.

داگیرکردنی چەند بەشێک لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا لە لایەن تورکیاوە رووبەڕووی شەرمەزارکردنی بەرفراوانی جیھانیی بووەتەوە .