May 29, 2020 13:31 Asia/Tehran
  • سووریا: یەکێتی ئەورووپا بە شێوەیەکی پڕلەسوکایەتی شوێنکەوتووی سیاسەتەکانی ئەمریکایە

وەزارەتی دەرەوەی سووریا شەوی ھەینی درێژکرانەوەی بایکۆتەکانی یەکێتیی ئەو.روپا دژی ئەم وڵاتەی بە شوێنکەوتنێکی پڕلەسوکایەتیی سیاسەتەکانی ئەمریکاو تاوانی دژی مرۆڤانە زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، وەزارەتی دەرەوەی سووریا وێڕای ئیدانەکردنی ئەو ھەنگاوەی یەکێتیی ئەورووپا، جەختی لەوەش کردەوە کە، یەکێتیی ئەورووپا سەربەخۆیی پێویستی بۆ بڕیاردان نییە.

یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی پێنج شەممە بایکۆتەکانی دژی سووریای بۆ ماوەی ساڵێکی تر درێژ کردەوە.

«جۆزێپ بۆرڵ» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەمەی کە بایکۆتەکانی ئەم یەکێتییە دژی سووریا ھەتا یەکەمی ژوئەنی ساڵی ٢٠٢١ درێژ کراوەتەوە، دەوڵەتی سووریای بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ تۆمەتبار کرد.

لە ئێستادا٢٧٣ کەس و ٧٠ دامەزراوەی ھاوپەیوەند بە دەوڵەتی سووریا لە سەر ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆک کەوتوونەتە نێو پێڕستی بایکۆتەکانی یەکێتیی ئەورووپا.

یەکێتیی ئەورووپاو ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١١وە لە ئاراستەی داکۆکی کردن لە تیرۆریستان، سووریابان کردووەتە ئامانجی ھەموو جۆرە بایکۆتێک.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە.