ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندیی ئەنەکەسە: قۆناغی دووهەمی دانووستانی کوردانی سووریا قۆناغێکی دژوارە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i381769-ئەندامێکی_ئەنجومەنی_ناوەندیی_ئەنەکەسە_قۆناغی_دووهەمی_دانووستانی_کوردانی_سووریا_قۆناغێکی_دژوارە
نشات زازا ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندیی ئەنەکەسە لە لێدوانێکدا وتوویەتی قۆناغی دووهەمی دانووستانەکانی پەیەدە و ئەنەکەسە قۆناغێکی سەخت و هەستیار دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 01, 2020 14:24 Asia/Tehran
  • ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندیی ئەنەکەسە: قۆناغی دووهەمی دانووستانی کوردانی سووریا قۆناغێکی دژوارە

نشات زازا ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندیی ئەنەکەسە لە لێدوانێکدا وتوویەتی قۆناغی دووهەمی دانووستانەکانی پەیەدە و ئەنەکەسە قۆناغێکی سەخت و هەستیار دەبێت.

نشات زازا ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندیی ئەنەکەسە لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە پڕۆسەی دانوستانی نێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا کردووە و دەڵێت قۆناغی یەکەمی دانووستانەکان تایبەت بوو بە کاروباری سیاسی و ڕێککەوتن لە سەر خاڵە سیاسییەکان و دەتوانین بڵێین تا ڕادەیێکی باش لێکگەیشتن لەو بارەیەوە هەیە.

نشات زازا ئەوەشی  گوت کە قۆناغی دووهەمی دانووستانە کوردییەکان تایبەتە بە کاروباری ئیداری و سەربازی و پێشبینی دەکرێت ئەو قۆناغە سەختتر بێت و ڕێککەوتن لە سەر بابەتی ئیداری و سەربازی پێویستی بە گفتوگۆ و دانیشتنی زیاتر هەیە.

ناوبراو گوتیشی بۆ ڕێککەوتن لە سەر خاڵە سەربازی و ئیدارییەکان پێویستە هەر دوو لا تەنەزول بۆ یەکتر بکەن و تەحەمولی لایەنی بەرانبەریان بکەن.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی ناوەندیی ئەنەکەسە ڕوونیشی کردەوە کە لەبارەی خاڵە سەربازی و ئیدارییەکانەوە دەگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکان و دانیشتنەکانی دهۆک.