نۆ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار هاووڵاتیی سڤیل لە سووریادا بێ خۆراکن و دوو ملیۆن و ٤٥٠ هه‌زار منداڵیش لە خوێندن بێ بەرین
«مارک لۆڤۆکۆک» جێگری سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری مرۆڤی، ، ڕایگەیاند: له سووریا نۆ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار هاووڵاتیی سڤیل له نه‌بوونی ئاسایشی خۆراکدا ده‌ژین و دوو ملیۆن و ٤٥٠ هه‌زار منداڵیش که له قۆناغی خوێندندان کە، ناتوانن بچنه خوێندنگه.
«مارک لۆڤۆکۆک» جێگری سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری مرۆڤی له میانی دەستپێکی چوارەمین دانیشتنی نێونەتەوەیی «داھاتووی سووریا» کە به هاوبه‌شیی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ کۆنفڕانسه‌وه سازکرابوو، ڕایگەیاند: شه‌ڕی ناوخۆی سووریا پێی ناوه‌ته ساڵی دەهه‌مییه‌وه و ئه‌و ماوه‌یه‌ش به نزیکه‌یی هاوتای جه‌نگی یه‌که‌م و دووه‌می جیهانییه.
ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه کە قه‌یرانی سووریا نه‌ک ته‌نها له‌و وڵاته به‌ڵکو له ته‌واوی ناوچه‌که بووه‌ته هۆی وێرانکاری و سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌شی کرد که ئامێزیان بۆ کۆچبه‌ر و په‌نابه‌ره سوورییه هه‌ڵاتووه‌کان له جه‌نگ، کردووه‌ته‌وه.
جێگری سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری مرۆڤی تیشکی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کە له ئێستادا له پاڵ شه‌ڕی ناوخۆدا، سوورییه‌کان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێشدان و وتیشی، دۆخی ئابووری تێکچووه و خۆراکه سه‌ره‌کییه‌کان نرخیان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر هه‌ڵکشاوه.
«مارک لۆڤۆکۆک» باسی له‌وه‌شکرد کە به‌پێی خه‌مڵاندنه‌کان له سووریا دوو ملیۆن و ٤٥٠ هه‌زار منداڵ ھەن که له قۆناعی خوێندندان و ناتوانن بچنه خوێندنگه، هاوکات ملیۆنێک و ٦٠٠ هه‌زار منداڵیش لەهه‌ر ئان و ساتێکدا ره‌نگه له خوێندن بێبه‌ش بن.
ناوبراو باسی کۆکردنەوەی بڕی سێ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلاریشی کرد به‌مه‌به‌ستی دابینکردنی ١٠ ملیۆن هاووڵاتی سڤیل له سووریا تا کۆتایی ئه‌مساڵ و بانگه‌وازی له وڵاتانی بارەبووکاریش کرد کە به سەرنجدانی دۆخی خوێندن و په‌روه‌رده‌ی منداڵه سوورییه‌کان، به ده‌ست بڵاوی ھەڵس و کەوت بکەن.