ته‌مووز 05, 2020 09:02 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی دژە ئەمریکیی جەماوەری سووریا لە باکووزری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە

کۆمەڵێکی زۆر لە جەماوەری پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا بۆ ناڕەزامەندی بەرامبەر بە ئامادە بوونی لەشکریاتنی ئەمریکی لە وڵاتەکەیاندا دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران، بەشدارانی سووریی خۆپیشاندانە دژی ئەمریکییەکە بە ھەڵدانی دروشمگەلێک داوای کشانەوەی داگیرکەرانی ئەمریکی لە خاکی وڵاتەکەیان کرد.

خۆپیشاندەرانی سووری ھەروەھا بایکۆتە تازەکانی ئەمریکا دژی سووریایان لە قەواخی یاسای قەیسەردا ئیدانەکرد.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە دانیشتووانی چەند گوندێک لە پارێزگای حەسەکە ڕێیان لەگەییشتنی کەرەستەوتفاقی سەربازیی ئەمریکی بەم ناوچانەگرت و ناچاریان کردن بکشێنەوە.

ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی سووریا لەماوەی مانگی ڕابردوو گۆڕەپانی خۆپیشاندانی بەردەوامی دژی داگیرکاری و بایکۆتە تازەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر سووریادا بووە.

سەرپەیڤ