چەکدارانی سەر بە تورکیا عەین عیسا و گرێ سپییان تۆپبارانکرد
چەکدارانی گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئەنقەرە، هەریەک لە شارەکانی عەین عیسا و گرێ سپییان لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا تۆپبارانکرد .
ژانسی هەواڵیی نۆرت پرێس رایگەیاند، شەوی رابردوو گروپە چەکدارییەکانی سەر بە تورکیا لە سوریا، ناوچەکانی دەوروبەر و ناو شارەکانی گرێ سپی و عەین عیسایان تۆپبارانکردووە .
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی ناوخۆ لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا ، هەریەک لە گوندەکانی حوڕیە، کۆر حەسەن لەگەڵ سایلۆکانی قازەلی لە گرێ سپی تۆپبرانکراون، لەگەڵ گوندی هۆشان خەبری لە سنوری عەین عیسا.
بە شێوەیەکی بەردەوام و رۆژانە، گوندەکانی سەر بە عەین عیسا، گرێ سپی و تەلتەمر بە چەکی سوک و قورس لەلایەن چەکدارانی سەر بە ئەنقەرە و هێزەکانی تورکیاوە هێرشیاندەکرێتەسەر و بۆردوماندەکرێن.
سەرجەم ئەو هێرشانەش لە چوارچێوەی لەشکرکێشییەکانی تورکیادایە بۆ سەر تەواوی ناوچە کوردییەکانی سوریا، وێڕای هێرشە ئەو وڵاتە و پێشێلکارییەکانی بۆ سەر ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان.