چەکدارانی سەر بە تورکیا عەین عیسا و گرێ سپییان تۆپبارانکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i383412-چەکدارانی_سەر_بە_تورکیا_عەین_عیسا_و_گرێ_سپییان_تۆپبارانکرد
چەکدارانی گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئەنقەرە، هەریەک لە شارەکانی عەین عیسا و گرێ سپییان لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا تۆپبارانکرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 06, 2020 02:56 Asia/Tehran
  • چەکدارانی سەر بە تورکیا عەین عیسا و گرێ سپییان تۆپبارانکرد

چەکدارانی گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئەنقەرە، هەریەک لە شارەکانی عەین عیسا و گرێ سپییان لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا تۆپبارانکرد .

ژانسی هەواڵیی نۆرت پرێس رایگەیاند،  شەوی رابردوو  گروپە چەکدارییەکانی سەر بە تورکیا لە سوریا، ناوچەکانی دەوروبەر و ناو شارەکانی گرێ سپی و عەین عیسایان تۆپبارانکردووە .

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی ناوخۆ لە  ناوچە کوردنشینەکانی سوریا ، هەریەک لە گوندەکانی حوڕیە، کۆر حەسەن لەگەڵ سایلۆکانی قازەلی لە گرێ سپی تۆپبرانکراون، لەگەڵ گوندی هۆشان خەبری لە سنوری عەین عیسا.

 بە شێوەیەکی بەردەوام و رۆژانە، گوندەکانی سەر بە عەین عیسا، گرێ سپی و تەلتەمر بە چەکی سوک و قورس لەلایەن چەکدارانی سەر بە ئەنقەرە و هێزەکانی تورکیاوە هێرشیاندەکرێتەسەر و بۆردوماندەکرێن.

سەرجەم ئەو هێرشانەش لە چوارچێوەی لەشکرکێشییەکانی تورکیادایە بۆ سەر تەواوی ناوچە کوردییەکانی سوریا، وێڕای هێرشە  ئەو وڵاتە و پێشێلکارییەکانی بۆ سەر ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان.