ئاب 02, 2020 14:40 Asia/Tehran
  • تەشەنای کۆرۆنا لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا

بە ناسینەوەی شەش نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆرۆنا لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا، کۆی تووشبووان بە کۆرۆنا لەو ناوچانە بۆ ٣١ کەس بەرز بووەوە.

 

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند کە شەش حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە شاری حەسەکە دەستنیشان کراوە.

سیهام مەلا عەلی وتەبێژی ڕێکخراوەی تەندروستیی حەسەکە ڕایگەیاند کە 25 نەخۆشی گەماناوی بە تووشبوونی کۆرۆنا لە ماڵەوە کەرەنتین کراون.

هەفتەی ڕابردووش ١٧ حاڵەتی نوێی تووشبوو بە ئەو نەخۆشیە ناسرایەوە.

هەوڵی پێشگیرانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرەوە گیراوەتە بەر و هەندێک ناوچە لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا، لەوانە جزیرە و ڕەقە کەرەنتین کراون. پێوەندی لەگەڵ دەرەوەی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریش پچڕاوە.

سەرپەیڤ