ئاب 04, 2020 07:25 Asia/Tehran
  • بەرپەرچ درانەوەی ھێرشی تیرۆریستان بۆ سەر پارێزگای لازقییەی سووریا

میدیاکانی سووریا شەوی سێ شەممە باسی سەرکەوتوو بوونی ھێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە لە بەرپەرچ دانەوەی ھێزشی تیرۆریستان بۆ سەر گردوپەڕی باکووری پارێزگای لازەقییەی باکوری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەرییی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، میدیاکانی سووریا ڕایانگەیاندووە، ھێزەکانی سوپای سووریا، ھێرشی تیرۆریستان بۆ سەر گردوپەڕی باکووری پارێزگای لازقییەیان بەرپەرچ دایەوە و ناچاریشیان کردن ھەڵبێت.

بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی سووریا، لە پێکدادانی ھێزەکانی سوپای سووریا لەگەڵ تیرۆریستان دەیان تیرۆریست کوژران.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە.

سوپای سووریا لەم دواییەنەدا بە یارمەتیی موستەشاریانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتگریی ڕووسیا توانیویەتی دۆسیەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە وڵاتەکەی دا داخات و تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکەش خەریکی شکست ھێنانی یەکجارین و ئەمەش ھەمان بابەتە کە لە ئێستادا ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل و لایەنگرە ڕۆژئاواییەکانی لەوانە ئەمریکای  پەرۆش و نیگەران کردووە.

 

سەرپەیڤ