ئاب 08, 2020 15:51 Asia/Tehran
  • ئەمرۆ دو یاریی دیکە لە چامپیۆنس لیگ ئەنجام دەدرێت

یارییەکانی قۆناغی دوەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەردەوامی هەیە و ئەمرۆ لەو قۆناغەدا و لە یاریی گەڕانەوەدا دو یاریی ئەنجام دەدرێت و چارەنوسی یانەکان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی ئاشکرا دەبێت.

 

شەوی رابردو هەردو یانەی ریاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس ماڵئاواییان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کرد و لیۆن و مانچستەر سیتیش سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاوتو لەوێشدا ڕوبەروی یەکتر دەبنەوە.

یانەی بەرشەلۆنە ئەمشەو کاتژمێر 10:00 بە کاتی  ھەرێمی کوردستان ڕوبەڕوی یانەی ناپۆلی دەبێتەوە، پێشتر و لە یاریی یەکەمیاندا هەردو یانە بە گۆڵێک بەرامبەربوون، بۆ یارییەکەی ئەمشەو بەرشە پێویتی بە بردنەوەیە، یاخود بەرامبەر بوون بە بێ گۆڵ.

لە یارییەکی دیکەدا یانەی بایرن موونیخ  میوانداری یانەی چێڵسی دەکات و ئەو یارییەش کاتژمێر 10:00 شەو بە کاتی ھەرێمی  کوردستان بەڕێوەدەچێت، پێشتر و لە یاریی چوندا یانەی بایرن موونیخ  بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام سەرکەوتنی بەسەر یانەی چێڵسی تۆمارکردبوو، بۆیە ئەم یارییە بۆ باڤارییەکان ئاسانە و تا ڕادەیەکی زۆر سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەرکردوە.

سەرپەیڤ