ئاب 08, 2020 23:15 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ڕووسیا بە ڕێککەوتنی نەوتیی ئەمریکا لەگەڵ کوردی سووریا

مسکۆ بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک بە ڕێککەوتنی نەوتی کۆمپانیای ئەمریکی و کوردی سووریا کاردانەوەی نیشاندا و وەک پێشێل کرانی سەروەریی سووریای ڕاگەیاند.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، مسکۆ بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک بە ڕێککەوتنی نەوتی کۆمپانیای ئەمریکی و کوردی سووریا کاردانەوەی نیشاندا.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ڕێککەوتنی نەوتیی ئەمریکا لە سووریا وەکوو پێشێل کرانی سەروەریی ئەو وڵاتە وەسف کراوە.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەکەی خۆیدا بە ئیدانە کردنی ڕێککەوتنی نەوتیی ئەمریکا لە سووریا، وتیشی : واشنتۆن بە شێوەی نایاسایی ناوچەگەلێکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی و باشووری ڕووسیا داگیر کردووە و خەریکە لە تاڵان کردن و فرۆشی نایاسایی سەرچاوە سروشتییەکانی ئەو وڵاتە کە هی هەموو خەڵکی سووریایە، بەشداری دەکات.

مسکۆ لە هەمان کاتدا لەو بەیاننامەیەدا جەختی کردووە  سیاسەتی ئەمریکا لە بە‌هێز کردنەوەی کوردەکانی سووریا بەشێوەی ڕاشکاوانە پێچەوانەی بەرژەوەندی گرووپ و لایەنەکانی دیکەیە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە دەبێتە هۆی قەیرانی ناوخۆیی و هەڕەشەی مەترسیداری ئەمنیەتی.

شیاوی باسە ئەو کارەی ئەمریکا لەگەڵ کاردانەوەی نەرێنی حکومەتی سووریا و تورکیا و ئێران بەرەوڕوو بووەتەوە.

 

سەرپەیڤ