ساڵح موسلیم: دەبێ لە بڕیارە سیاسییەکاندا هاوبەش بین
ئهیلوول 07, 2025 20:10 Asia/Tehran
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتیی پەیەدە رایگەیاند: ئێمە هاوبەشی سوریاین و دەبێ لە هەموو پلان و پرۆسەیەکی سیاسیدا بەشدار بین، لە داڕشتنی یاسای بنەڕەتی بگرە تا پێکهێنانی کابینەی و حکومەت.
ساڵح موسلیم وتیشی: یەک بڕیاریش بە بێ بەشداری ئێمە نابێ بدرێ. ناوبراو هیوای خواست کە کۆمەڵگای جیهانی بە داکۆکی سیاسی و دیپلۆماسیی زیاتر، بەستێن خۆش کات بۆ دیتنەوەی ڕێگاچارەیەکی تۆکمەوتەواو و گشتداگر بۆ وڵاتی سوریا؛ ڕێگاچارەیەک کە نەک هەر مافەکانی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گەرەنتی بکات، بەڵکوو فرەچەشنی ئەتنی و ئایینی لە سەرانسەری ئەم وڵاتەی پێوە دیار بێ و دەستەبەری بکات.