پەیوەست بوونی ھۆزەکانی پارێزگای «ڕەققە»ی سووریا بە ڕاپەڕینی دژی داگیرکارییەکانی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i384974-پەیوەست_بوونی_ھۆزەکانی_پارێزگای_ڕەققە_ی_سووریا_بە_ڕاپەڕینی_دژی_داگیرکارییەکانی_ئەمریکا
کۆمەڵێک لە ھۆزەکانی پارێزگای «ڕەققە»ی سووریا داکۆکیی خۆیان لە ھەرچەشنە بەرھەڵستکارییەکی ھۆزیی ئەم وڵاتە بۆ ڕزگار کردنی نیشتیمانەکەیان لەژێر ڕکێفی ئەمریکا ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 11, 2020 09:28 Asia/Tehran
  • پەیوەست بوونی ھۆزەکانی پارێزگای «ڕەققە»ی سووریا بە ڕاپەڕینی دژی داگیرکارییەکانی ئەمریکا

کۆمەڵێک لە ھۆزەکانی پارێزگای «ڕەققە»ی سووریا داکۆکیی خۆیان لە ھەرچەشنە بەرھەڵستکارییەکی ھۆزیی ئەم وڵاتە بۆ ڕزگار کردنی نیشتیمانەکەیان لەژێر ڕکێفی ئەمریکا ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، ھۆزەکانی خەڵکی ناوچەی «ئەلسبخە»ی پارێزگای «ڕەققە»ی سووریا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک جەختیان کرد: بە ڕاپەڕینەکەی ھۆزی «عەکیدات»و ھۆزەکانی دیکەی پارێزگای «دێرۆزوور»ی سووریا دژی پاوانخوازییەکانی ئەمریکاو ھێزەکانی سووریای دیموکراتی ھاوپەیمانی پەیوەست دەبن.

ھۆزەکانی ناوچەی «ئەلسبخە»ی جەختیان لەوە کردووەتەوە کە، بەردەوام بەرامبەر بە سەرزەوینی سووریاو «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان ئەمەگئتر دەبن.

دانیشتووانی ڕۆژھەڵات و باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا بەردەوام دژی میلیشیاو ھێزەکانی ئەمریکی خۆپیشاندان بەڕێوە دەبەن و خوازیاری کشانەوەیان لە خاکی وڵاتەکەیانن.