دانوستانی تاران و دیمەشق بۆ چێکردنی خانوبەرە لە سووریا
جێگری وەزیری بەرەڤانیی ئێران و وەزیری خزمەتگوزاریی گشتی و خانووبەرەی سووریا لە سەر ئامادە بوونی تاران لەمەڕ چێکردنی خانوبەرەو گەڵاڵەگەلی ئاوەدان کردنەوەو بنیاتنانەوە پێیان داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە دیداری «ئیبراھیم مەحمود زادە» جێگری وەزیری بەرەڤانیی ئێران و بەڕێوەبەری ڕێکخراوەی بیمەی کۆمەڵایەتیی ھێزەچەکدارەکانی ئێران و «سوھەیل عەبدوللەتیف» وەزیری خزمەتگوزاریی گشتی و خانووبەرەی سووریا کە ڕۆژی دووشەممە لە دیمەشق دا ئەنجامی گرت، ھەردووک لا سەبارەت بە چێکردنی خێراق خانوبەرە بە خەرجێکی کەم وتووێژیان کرد.
بە قسەی «مەحمود زادە» ئێران لە قۆناغی بنیاتنانەوەی سووریاو بە پشت بەستن بە مسۆگەرات و تەکنۆلۆژیای تارە بە باڵاترین کوالیت و بەخێرایی و کەمترین خەرج ئامادەی ھاوکاریی لەگەڵ ئەم وڵاتەیە.
جێگری وەزیری بەرەڤانیی ئێران ھەروەھا وێڕای پێداگری لە سەر گرینگایەتیی پشتگری کردن لە دەوڵەتی دیمەشق و ھاوکاری لەگەڵ کەرتە دەوڵەتی وتایبەتییەکانی سووریا لە ڕاپەڕاندنی پرۆژەکان وتیشی: چالاکیی ئێران لە بازنەی شاری دیمەشق و دوای ئەوەش لە پارێزگاکانی دیکەی سووریا پەرە دەستێنێ.
«سوھەیل عەبدوللـەتیف» وەزیری خزمەتگوزاریی گشتی و خانووبەرەی سووریاش وتویەتی: بڕیارە شاندەکەی ئێران دانوستانی تەکنیکی لەگەڵ بەرپرسانی ڕێکخراوەی گەشەو سەرمایەنانەوەی زەوی و زارو ڕێکخراوەی گشتیی خانوبەرەی سووریا ئەنجام یدات.