فەیسەڵ میقداد: ئەمریکا دەبێ لە سووریا بکشێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i387247-فەیسەڵ_میقداد_ئەمریکا_دەبێ_لە_سووریا_بکشێتەوە
یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا، تیرۆریستانی بە کەرەستەگەلێکی ھەرزانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا وەسف کردو لە سەر کشانەوەی تیرۆریستانی ئەمریکی لە سووریا پێی داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 01, 2020 17:35 Asia/Tehran
  • فەیسەڵ میقداد: ئەمریکا دەبێ لە سووریا بکشێتەوە

یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا، تیرۆریستانی بە کەرەستەگەلێکی ھەرزانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا وەسف کردو لە سەر کشانەوەی تیرۆریستانی ئەمریکی لە سووریا پێی داگرت.

«فەیسەڵ میقداد» یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی «ئەلوەتەنی»ی سووریا، وێڕای ئاماژەکردن بە جو و جوڵی ئەم دواییەی ئەمریکییەکان بۆ پەرە پێ دانی سیاسەتەکانی ھێرشبەرانەیان دژی جەماوەری سووریا لە بواری سیاسی و سەربازی، وتیشی: جو و جوڵی ئەمریکییەکان بۆ پەرە پێ دانی سیاسەتەکانی ھێرشبەرانەیان دژی جەماوەری سووریا ھەروا بەردەوامەو ئەمریکا ئەو سیاسەتانەی بە ھۆی تیرۆریستانەوە ھەڵدەسووڕێنێ.

 یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا وتیشی: سووریا وڵاتێکی یەکپارچەیەو دەتوانێ بەرنگاری پیلانەکانی ئەمریکا بێتەوە کە ئامانجەکەی خزمەت کردن بە ڕژێمی زایونی، تیرۆریستان و توندوتیژی خوازانی مرۆڤ کوژە.

ناوبراو جەختیشی کرد کە، ئەمریکییەکان دەبێ بەبێ ھیچ شەرت و مەرجێک سووریا چۆڵ کەن و جەماوەری سووریاش دەبێ لە سەر ھەوڵی نیشتیمانیی خۆیان بۆ پاوەجێیی و ھێزمەند کردنی وڵات بەردەوام بن.