جەختی بەشار ئەسەد لە سەر بەردەوامیی ئامادە بوونی سەربازیی ڕووسیا لە سووریا
سەرۆک کۆماری سووریا لە سەر بەردەوامیی ئامادە بوونی سەربازییانەی ڕووسیا لەو وڵاتە ھەتا بنەبڕ کردنی تیرۆریزم و چەسپاندنی ئاسایشتی تۆکمەوتەواو پێی داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)،«ەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ستایشی ڕۆڵی ڕووسیای کرد لە یارمەتی دانی کاڵ بوونەوەی قەیرانی ئەو وڵاتەو وتیشی: ڕووسیا لە پاڵ سوپای سووریا ھەروا خەریکی خەباتی دژی تیرۆریزمە.
سەرۆک کۆماری سووریا ھەروەھا سیاسەتی دوژمنکارانەی ڕۆژئاوای بە ھۆکاری دروست بوونی بۆشایی لە سیستێمی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی نێوان ھێزەکانی جیھان زانی و وتی: جیھانی ئەمڕۆ پێویستی بە ھاوسەنگییەو ڕووسیا دەبێ ئەم ھاوسەنگییە لەکیس چووە بگەشێنێتەوە.
قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزارو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بۆ گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە. سوپای سووریا بە یارمەتیی موستەشاریانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتگریی ڕووسیا توانیویەتی دۆسیەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە وڵاتەکەی دا داخات و ئەمەش ھەمان بابەتە کە لە ئێستادا ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل و لایەنگرە ڕۆژئاواییەکانی لەوانە ئەمریکای پەرۆش و نیگەران کردووە.