ھێرشی موشەکیانەی ڕژێمی زایونی بۆ سەر قەنیتەرەی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i388096-ھێرشی_موشەکیانەی_ڕژێمی_زایونی_بۆ_سەر_قەنیتەرەی_سووریا
ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا» سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە یاسی ڤێرشی موشەکیی ڕژێمی زایونی بۆ سەر پارێزگای «قەنیتەرە»ی باشووری سوریای کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 21, 2020 03:50 Asia/Tehran
  • ھێرشی موشەکیانەی ڕژێمی زایونی بۆ سەر قەنیتەرەی سووریا

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا» سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە یاسی ڤێرشی موشەکیی ڕژێمی زایونی بۆ سەر پارێزگای «قەنیتەرە»ی باشووری سوریای کرد.

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا» ڕایگەیاند: ڕژێمی زایونی بە موشەک قوتابخانەیەکی لە گوندی «ئەلحوڕییە»ی باکووری پارێزگای «قەنیتەرە»ی داوەتە بەر ھێرش.

ھێشتغا لە بارەی زیانەکانی ئەم ھێرشە موشەکییە ھیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبووەتەوە.

ڕژێمی زایونی بەردەوام بۆ داکۆکی و پشتیوانی لە تیرۆریستان، سووریای کردووەتە ئامانج.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە.

سوپای سووریا لەم دواییانەدا بە یارمەتیی موستەشاریانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتگریی ڕووسیا توانیویەتی دۆسیەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە وڵاتەکەی دا داخات و تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکەش خەریکی شکست ھێنانی یەکجارین و ئەمەش ھەمان بابەتە کە لە ئێستادا ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل و لایەنگرە ڕۆژئاواییەکانی لەوانە ئەمریکای  پەرۆش و نیگەران کردووە.