پێشمەرگەی ڕۆژ هەر بە ناوی خۆیەوە تێپکەڵی هەسەدە دەبێت
ئەندامی لێژنەی سەرۆکایەتی ئەنەکەسە لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە دانوستانەکانی کوردی سووریا رایگەیاند هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ بە پاراستنی ناوی خۆیانەوە لە ناو هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا دا چالاکی دەکەن .
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسماعیل، ئەندامی دەستەی ڕێبەرایەتی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا(ئەنەکەسە) و بەرپرسی دامەزراوەی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی سووریا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە داهاتووی هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ و پرسە سەربازییەکان لە دانوستانەکانی کوردی سووریا وتی: سوپای دیمۆکراتیکی سووریا ڕێکخراوێکی سەربازییە کە هێزی جیاوازی تێدا هەیە و هەموویانیش هەر بە ناوی خۆیانەوە هانە ڕیزی ئەو هێزانەوە.
ناوبراو گوتیشی: لە ئەگەری ڕێککەوتن، هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژیش بە پاراستنی ناوی خۆیانەوە دەچنە ڕیزی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا و لە ناوچە کوردییەکان بەرپرسایەتیان پێ دەدرێت.
محەمەد ئیسماعیل ڕاشیگەیاند: بە بۆنەی هەستیار بوونی پرسە سەربازییەکان، جۆر و شێوەی بەرپرسیارێتیەکان لەلایەن کومیتەی باڵای سەربازییەوە دیاری دەکرێت.