تشرینی یه‌که‌م 26, 2020 15:53 Asia/Tehran
  • پاکتاوکردنی سارای دەیرزوور لە لایەن هێزەکانی ئەرتەشی سوریاوە

هێزەکانی ئەرتەشی سوریا ناوچەی نێوان سارای مەیادین تا بووکەمال لە رۆژهەڵاتی دەیرزووریان لە پاشماوەکانی داعش پاکتاو کرد .

ماڵپەڕی نەهر شەوی رابردوو نووسی ، هەڵمەتی ئەرتەشی سوریا لە سارای پارێزگەی دەیرزوور دوای ئەوە دەسپتپێبوو کە ژمارێک لە هێزە سوریەکان لە بۆسەی تیرۆریستانی داعشی لە یبابانەکانی ئەم پارێزگەیە کوژران .

 روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند ، فڕۆکە جەنگیەکانی سوریا و روسیا چەند جار مۆڵگەی تیرۆریستانی داعیشان لە ناوچەی ئەسریا و سارای رەسافە لە شاری دەیرزوور بۆردومانکرد .

 بە پێی راگەیاندنی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ، ئەرتەشی سوریا بە هاریکاریی هاوپەیمانەکانی خۆی ئەرتەشێکی نوێی بە ناوی ئەرتەشی عەشایەر پێکهێناوە تا بە پەلاماری پەرتوبڵاو ، شانەبەجێماوەکانی داعش لەو ناوچەیەدا لە بەین ببات .

سەرپەیڤ