تشرینی دووه‌م 04, 2020 23:48 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە باکووری سووریا چوار کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە

لە ئەنجامی تەقینەوەی ماتۆڕسیکلێتێکی بۆمب ئاخنکراو لە شاری ڕەققەی باکووری سووریا چوارکەسی سڤیل کوژران و بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی «لوبنان ٢٤» سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ماتۆڕسیکلێتێکی بۆمب ئاخنکراو لە  گردوپەڕی «گرێ سپی» لە باکووری ڕەققەی سووریا تەقییەوەو لە ئەنجام دا یەک کەس کوژراو سێ کەسی دیکەش لەوانە منداڵێک بریندار بوو.

ھێشتا ھیچ کەس و یان دەستەیەک بەرپرسایەتیی ئەم تەقینەوەیەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

تیرۆریستان دوای شکست ھێنانی پەیتاپەیتا لە بەرامبەر ھێزەکانی سووری ، پتر لە ڕابردوو ڕوویان لە تەقاندنەوەی گۆترەو قەڵاچۆی خەڵکی سڤیل لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا کردووە.

سەرپەیڤ