ھێرشی موشەکیی ڕژێمی زایونی بۆ سەر پارێزگای «ڕیفی دیمەشق»ی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i389615-ھێرشی_موشەکیی_ڕژێمی_زایونی_بۆ_سەر_پارێزگای_ڕیفی_دیمەشق_ی_سووریا
سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە باسی ھێرشی موشەکیی ڕژێمی زایونی بۆ سەر پارێزگای «ڕیفی دیمەش»ی سووریایان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2020 16:21 Asia/Tehran
  • ھێرشی موشەکیی ڕژێمی زایونی بۆ سەر پارێزگای «ڕیفی دیمەشق»ی سووریا

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە باسی ھێرشی موشەکیی ڕژێمی زایونی بۆ سەر پارێزگای «ڕیفی دیمەش»ی سووریایان کرد.

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا» ڕایگەیاند: بەرگریی ئاسمانیی سوپای ئەم وڵاتە چەندین موشەکی بە بەرزایی ناوچەی «جەبەل مانیع» لە ڕیفی دیمەشق پێ و شوێت گرتووەو لە نێوی بردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ڕاگەیاندنە، ئەم موشەکانە لە جۆلانی داگیر کراوەوە ھاوێژراون.

ھەر لەم کاتەدا سەرچاوەیەکی سەربازیی سووریا ڕایگەیاندووە، ئەم ھێرشە موشەکییە زیانی گیانیی بەدواوە نەبووەو بەس زیانی ماددی لێ کەوتووەتەوە.

ڕژێمی زایونی بەردەوام بۆ داکۆکی لە تیرۆریستان، بنکەکانی ئەرتەش و ژێرخانەکانی سووریا دەکاتە ئامانج.