حەماس ھێرشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر قەنیتەرەی سووریای ئیدانە کرد
تشرینی دووهم 25, 2020 19:52 Asia/Tehran
بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) دەست درێژکاریی ڕژێمی زایونی بۆ سەر قەنیتەرەی سووریای ئیدانە کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، «حازم قاسم» وتەبێژی حەماس سەرلەبەیانیی ئەمرۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: بوردومانی شەوی ڕابردووی قەنیتەرە لە بەرزاییە داگیرکراوەکانی جۆلانەوە، تاوانێکی دڕندەکارانەیەو بەردەوامی نەڕاندنی دوژمنی زایونییە لە ناوچەکەدا.
وتەبێژی حەماس پێشی داگرت: بەردەوامیی شاڵاوەکانی ڕژێمی زایونی دژی سووریا لە ئاراستەی درێژە پێدان بە تاوانە بێ وچانەکانی ئەم ڕژێمە دژی گەلی فەلەستین و تەواوی گەلانی ناوچەکە ئەنجام دەگرێت.
حازم قاسم وتیشی: ئەم دەست درێژکارییانە چەند ڕۆژ دوای سەردانەکەی مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ بەرزاییە داگیرکراوەکانی جۆلان ئەنجامی گرتووە کە ئەمەش وا دەردەخات ئەمریکاش لەو تاوانەدا ھاوبەشە.