کانونی یه‌که‌م 09, 2020 09:31 Asia/Tehran
  • جەختی «بەشار ئەسەد» لە سەر گرینگایەتیی بەرنگار بوونەوەی شاڵاوی ھزریی دوژمن

سەرۆک کۆماری سووریا ڕایگەیاند: ئەوەی وا توانایی کۆمەڵگایەک دیاری دەکات، پارێزرانی لە ھەمبەر شاڵاوی ھزرییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی «سانا»، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا لە دانیشتنی دەورەیی وەزارەتی ئەوقاف لە دیمەشق دا وتی: ڕادەی پابەند بوونی کۆمەڵگایەک بە ئایین لە ڕێگای چۆنیەتیی ئاکارو ھەڵس و کەوتی ئەندامانی ئەو کۆمەڵگایە دیاری دەکرێت.

«ئەسەد» وتیشی: سووریا لە دۆخی جەنگی دایە، جارێکیان سەربازی و جارێکیان ئابووری و جاری واشە بڕوایی و ئەگەر ئاسایشت و سەقام لەنێو کۆمەڵگای سووریادا نەبایە ھەر لە ھەمان حەوتەکانی سەرەتای شەڕ لەنێو دەچوو.

سەرۆک کۆماری سووریا لە ھەڵس و کەوتی نەگونجاوی ھێندێک لە وڵاتان ڕەخنەی گرت و وتی: ھەنگاوەکانی دژە ئیسلامیی «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنساو بانگەشەکانی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە مەڕ پشتگری کردنی لە ئیسلام تەنیا بۆ سەرکەوتن لە ھەڵبژاردن دا بوو.

سەرپەیڤ