کانونی یه‌که‌م 10, 2020 11:13 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی ھێرشی لەشکریانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر خەڵکی ناوچەی جۆلانی داگیرکراوی سووریا لە لایەن کۆمکاری عەرەبەوە

یاریدەری سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب بۆ کاروباری فەلەستین ھێرشی لەشکریانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر خەڵکی ناوچەی جۆلانی داگیرکراوی سووریای ئیدانەکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەلەستین «وفا»، «سەعید ئەبوعەلی» یاریدەری سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب بۆ کاروباری فەلەستین لە بەیاننامەیەک دا پێی داگرت، ھێرشی ڕۆژی چوارشەممەی لەشکریانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر خەڵکی ناوچەی جۆلانی داگیرکراوی سووریا نمونەی بەرچاوی سەرکوت کردن و داپڵۆساندنە.

«سەعید ئەبوعەلی» لە بەیاننامەکەدا ھەروەھا وێڕای داخوازی لە کۆمەڵگای جیھانی و ڕێکخراوە نێونەتەوە ییەکان بۆ بەرنگار بوونەوەی ھەنگاوەکانی سەرکوتکارانەی داگیرکەرانی زایونی بووە ھۆی بریندار بوون و گیرانی ناڕازییان، وتی: وڵاتانی جیھان دەبێ تەوژم بخەنەسەر ڕژێمی زایونی بۆ کۆتایی ھێنان بە داگیرکارییەکانی.

خەڵکی ناوچەی جۆلانی داگیرکراوی سووریا ڕۆژی چوارشەممە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایونی دەستیان دایە خۆپیشاندان و لەشکریانی ئەم ڕژێمەش بۆ بڵاوە پێکردنیان گازی ژاراوییان بەکار ھێنا کە لە ئەنجام دا دەیان کەس بریندار بوون.

 

سەرپەیڤ