تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا
کانونی یهکهم 10, 2020 16:17 Asia/Tehran
سەرچاوەکانی سووری باسی تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراویان کردووە لە پارێزگای «حەسەکە»ی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلئەخباریە، ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو ڕۆژی پێنج شەممە لە بازگەیەکی تاقمی تیرۆریستیی « شورتە مەدینە» سەربە تورکیا لە پارێزگای «حەسەکە» تەقییەوە کە لە ئەنجام دا چەند تیرۆریست کوژران و بریندار بوون.
ھێشتا ژمارەی ڕێکی کوژراوان و بریندارانی ئەم تەقینەوەیە ڕوون نییە.
چەکدارانی تیرۆریستی سەربە ئەمریکاو تورکیا بە شێوەیەکی نایاسایی لە باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا مۆڵ دراون و خەریکی تاڵان و بڕۆی سەرچاوەکانی ئەم وڵاتەو بە تایبەتی سەرچاوە نەوتییەکانن.
سەرپەیڤ