تەقینەوەی تیرۆریستی لە پارێزگای قەنیتەرەی سووریا
میدیاکانی سووریا شەوی سێ شەممە باسی تەقینەوەی بۆمبایەکیان کرد لە شارۆچکەی « خان ئەرنەبە» لە پارێزگای قەنیتەرەی باشووری ئەم وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، لەم تەقینەوەیەدا دوو لەشکریی سوورڕیا کوژران.
ئەم بۆمبایە بە ھۆی تیرۆریستانەوە لە شارۆچکەی «خانە ئەرنەبە»دا دانرا بوو.
تیرۆریستان دوای شکست ھێنانی پەیتاپەیتایان لە بەرامبەر ھێزەکانی سووریا، زیاتر لە جاران ڕوویان لە تەقاندنەوەی گۆترەو قەڵاچۆی خەڵک لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا کردووە.
قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزارو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بۆ گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کرا. لە ئەنجام دا سوپای سووریا بە یارمەتیی موستەشاریانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتگریی ڕووسیا توانیوی دۆسیەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە وڵاتەکەی دا داخات و تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکەش خەریکی شکست ھێنانی یەکجارین و ئەمەش ھەمان بابەتە کە لە ئێستادا ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل و لایەنگرە ڕۆژئاواییەکانی لەوانە ئەمریکای پەرۆش و نیگەران کردووە.