کوژرانی یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی داعش لە عێراق
ئاب 12, 2025 19:10 Asia/Tehran
هێزە ئاسایشییەکانی عێراق باسی کوژرانی یەکێک لە سەرکردە سەرەکییەکانی داعشیان کردووە لە هەڵمەتێکی تایبەتیدا کە لە باشووری بەغدا ئەنجام دراوە.
ژێدەرە ئاسایشییەکانی عێراق ڕایگەیاند کە یەکە تایبەتەکانی هێزی ئاسایش بە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ورد و پلانبۆداڕێژراو لە ناوچەی ئەدەورە لە باشووری بەغدا، یەکێک لە سەرکردە دیار و بەناوبانگەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعشیان کوشتووە. ئەم کەسە کە بە قسەی کاربەدەستانی ئاسایشیی عێراق لە یەکەم سەرکردەکان و بناغەدانەرانی داعش بووە، دەورێکی گرنگی گێڕاوە لە دیزاین و جێبەجیکردنی هەڵمەتە تیرۆریستییەکانی ئەم گرووپە لە عێراق لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا.