ئەنجومەنی ئاسایش تووندو تیژییەکانی سوەیدای شەرمەزار کرد
ئاب 12, 2025 15:58 Asia/Tehran
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دەربڕینی نیگەرانی لە تەشەنەی تووند و تیژییەکانی پارێزگای سوەیدا، تووند و تیژی نواندن دژ بە خەڵکی مەدەنیی شەرمەزار کرد.
ئەنجومەنی ئاسایش بە ئاماژە بەو تووندوتیژیانەی دژ بە خەڵکی مەدەنی دەکری بۆتە هۆی ئاوارەبوونی نزیکەی ١٩٢ هەزار کەس، خوازیاری هاسانکاریی تۆکمە و تەواو، خێرا و ئەمن بوو بۆ بەڕێکرانی یارمەتییە مرۆییەکان. ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش هەروەها پێداگرییان کرد لەسەر پێویستیی پاراستنی گیانی هەموو شاروومەندانی سوری بە بێ لەبەرچاوگرتنی هۆز و نەتەوە یان دین و ئایینیان، هەروەها ڕایانگەیاندووە کە ئاشتی ئەو کاتەی دادەمەزرێ کە ئاسایش دابین بکرێ و هەموو هۆکارانی تووند و تیژیش سزا بدرێن.