ئاب 09, 2025 19:30 Asia/Tehran
  • دەرکردنی سەدان فەرمانبەر لە سوریا لەلایەن ڕژێمی جولانیەوە

دەرکردنی سەدان فەرمانبەری سووری لەلایەن ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانی، جارێکی دیکە سەلماندی کە دروشمەکانی ناوبراو لە سەرەتای بە دەسەڵات گەیشتنی هەمووی درۆ بوو.

لە کاتێکدا کە ئەبو محەممەد جۆلانی سەرکردەی تیرۆریستانی  دەسەڵاتداری سوریا بە دروشمی  فریودەرانەی  دادگەری بۆ هەمووان هاتە سەر دەسەڵات، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە پڕۆسەی دوورخستنەوەی عەلەوییەکان لە دامەزراوە و وەزارەتخانەکانی  سوریا بە شێوەیەکی بەرفراوان بەردەوامە. سەرچاوە ئاگادارەکان لە سوریا باس لەوە دەکەن کە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٤٠٠ فەرمانبەر لە و دامەزراوەکانی سوریا دەرکراون تەنها لەبەر ئەوەی عەلەوین. هەزاران فەرمانبەری دیکە لە وەزارەتەکانی وەک وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و وەزارەتەکانی دیکەی سوریا ڕووبەڕووی مەترسی دەرکردن و بێکاری بوونەتەوە. بەگوێرەی هەواڵێکی دیکە، یەکێک لە بەرپرسانی ڕژێمی جوڵانی بە توندی ڕەخنەی لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی حەسەکە گرتووە کە دوێنێ بە ئامادەبوونی کەمایەتییە جۆراوجۆرەکان بەڕێوەچوو.

سەرپەیڤ