گوێزرانەوەی کەرەستەوتفاقی سەربازیی تازەی ئەمریکا بۆ باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i390749-گوێزرانەوەی_کەرەستەوتفاقی_سەربازیی_تازەی_ئەمریکا_بۆ_باکووری_ڕۆژھەڵاتی_سووریا
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، باسی گوێزرانەوەی ٢٠ گەڵابەی ھەڵگری چەک و چۆڵ و کەرەستەی سەربازیی ئەمریکای کردووە لە باکووری عێراقەوە بۆ نێو خاکی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 24, 2020 11:41 Asia/Tehran
  • گوێزرانەوەی کەرەستەوتفاقی سەربازیی تازەی ئەمریکا بۆ باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، باسی گوێزرانەوەی ٢٠ گەڵابەی ھەڵگری چەک و چۆڵ و کەرەستەی سەربازیی ئەمریکای کردووە لە باکووری عێراقەوە بۆ نێو خاکی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، کاروانە سەربازییەکەی ئەمریکا لە ڕێگای بوارگەی نایاسایی «ئەلوەلید» ھەڵکەوتوو لە ھەرێمی کوردستانی عێراقەوە خۆی گەیاندووەتە بنکەکانی ئەم وڵاتە لە پارێزگای «حەسەکە»ی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەمە پێنجەمین کاروانی سەربازیی ئەمریکایە لە ماوەی ئەم مانگەدا کە دەگاتە بنکە سەربازییەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریاو ژمارەیان ھەتا ئێستا دەگاتە ١٧٠ گەڵابەی ھەڵگری چەک و تەقەمەنی و کەڕەستەی لۆجیستیکی و ترۆمبیلی سەربازی.

دەوڵەتی سووریا گەلێک جار جەتی لەوە کردووەتەوە کە لەشکریانی ئەمریکی و چەکدارەکانی ژێر فەرمانی دەبێ ئەم ناوچەیە چۆڵ کەن.