کاربەدەستانی سووری: دامەزرانی ئاسایشت لە سووریا لە گرێوی کۆتایی ھاتنی داگیرکارییەکانی ئەمریکاو تورکیایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i390956-کاربەدەستانی_سووری_دامەزرانی_ئاسایشت_لە_سووریا_لە_گرێوی_کۆتایی_ھاتنی_داگیرکارییەکانی_ئەمریکاو_تورکیایە
کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی سووریا جەختیان لەوە کردەوە کە، گەڕانەوەی سەقام و ئاسایشتی تۆکمەو تەواو بۆ سووریا لە گرێوی کۆتایی ھاتنی داگیرکارییەکانی ئەمریکاو تورکیا لەم وڵاتەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 29, 2020 16:09 Asia/Tehran
  • کاربەدەستانی سووری: دامەزرانی ئاسایشت لە سووریا لە گرێوی کۆتایی ھاتنی داگیرکارییەکانی ئەمریکاو تورکیایە

کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی سووریا جەختیان لەوە کردەوە کە، گەڕانەوەی سەقام و ئاسایشتی تۆکمەو تەواو بۆ سووریا لە گرێوی کۆتایی ھاتنی داگیرکارییەکانی ئەمریکاو تورکیا لەم وڵاتەیە.

بەد پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی دوڵەتیی سووریا(سانا)، دوابەدوای بەرپاکرانی پرێس کۆنفرانسی ھاوبەشی نێوان کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی سووریا لەگەڵ کاربەدەستانی ڕووسی لە دیمەشق، پرس و گرفتەکانی سەرچاوە گرتوو لە ئامادە بوونی داگیرکەران لەم وڵاتە تاوتوێ کرا.

«حسەین مەخلوف» وەزیری ژینگەی سووریا لەم پرێس کۆنفرانسەدا وتی: گەمارۆو بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا وەک وڵاتێکی پشتیوانی تیرۆریزم، ھێشتاش لەمپەرێکە لە سەر ڕێگای گەڕانەوەی سەقام و ئاسایشت بۆ سووریاو شوێنێکی نەرێنیی لە سەر ڕەوشتی ئابووری و کۆمەڵایەتیی ئەم وڵاتە داناوە ئەویش لە سەردەمی تەشەنای کۆرۆنادا.

«ئەیمەن سوسان» یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریاش وتی: دوابەدوای دەستکەوتە مەیدانییەکانی سوپای سووریا بە پشتیوانیی ھاوپەیمانەکانی، سیاسەتی سووریا لە سەر بنەمای بەردەوام کرانی خەباتی دژی تیرۆریزم ھەتا سەرکوتکردنی تۆکمەوتەواوو وەدەرنانی ھێزە نایاساییەکانی ئەمریکاو تورکیا لەم وڵاتە بەردەوام دەبێت.