کانونی یه‌که‌م 30, 2020 19:06 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ھێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا

فڕۆکە شەڕکەرەکان و تۆپخانەکانی سوپای تورکیا جارێکی تر ناوچەکانی باکووری سووریایان کردە ئامانج.

ھێزەکانی سوپای تورکیا ڕۆژی سێ شەممە گوندێک لە ناوچەی «گرێ سپی» لە پارێزگای ڕەققەی سووریایان دایە بەر تۆپ و بوردومانیان کرد کە لە بارەی زیانەکانی ئەم ھێرشە ھێشتا ڕاپۆرتێک بڵاو نەبووەتەوە.

ھاوکات فڕۆکە شەرکەرەکان و تۆپخانەی سوپای تورکیا، شاری «عەین عیسا»ی پارێزگای «ڕەققە»یان بوردومان کرد.

سوپای سووریا بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریستان زیاتر لە دووساڵە کە بەشگەلێکی ناوچەکانی باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریایان داگیر کردووەو بەردەوام ھێرش دەکەنە سەر ئەم ناوچانە.

دەست درێژکاریی سوپای تورکیا بەردەوام لەگەڵ شەرمەزار کردنی خەڵک و دەوڵەتی سووریاو ھەروەھا کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ