بەرگریی ئاسمانیی سووریا بەرنگاری کەرەستە ھێرشبەرەکان لە ئاسمانی دیمەشق دا دەبێ تەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i391005-بەرگریی_ئاسمانیی_سووریا_بەرنگاری_کەرەستە_ھێرشبەرەکان_لە_ئاسمانی_دیمەشق_دا_دەبێ_تەوە
میدیاکانی سووریا سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە باسی بەرنگار بوونەوەی بەرگریی ئاسمانیی سووریایا لەگەڵ کەرەستە ھێرشبەرەکانیان کرد لە ئاسمانی دیمەشقی پێتەختی ئەم وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 31, 2020 05:53 Asia/Tehran
  • بەرگریی ئاسمانیی سووریا بەرنگاری کەرەستە ھێرشبەرەکان لە ئاسمانی دیمەشق دا دەبێ تەوە

میدیاکانی سووریا سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە باسی بەرنگار بوونەوەی بەرگریی ئاسمانیی سووریایا لەگەڵ کەرەستە ھێرشبەرەکانیان کرد لە ئاسمانی دیمەشقی پێتەختی ئەم وڵاتە.

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا» ڕایگەیاند، بەرگریی ئاسمانیی سوپای سووریا، ژمارەیەک کەرەستەی ھێرشبەری لە ئاسمانی دیمەشق دا پێ و شوێن گرتووەو لەنێوی بردوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بەرگریی ئاسمانیی سوپای سووریا بەرنگاری موشەکەکانی ڕژێمی زایونی بووەتەوە لە ناوچەی «زوبدانی» ھەڵکەوتوو لە گردوپەڕی ڕۆژئاوای دیمەشق.

ھێشتا لە بارەی وردیاتی ئەم ڕووداوە ڕاپۆرتێکی تێروتەسەل تر بڵاو نەبووەتەوە.

ڕژێمی زایونی بەردەوام بۆ داکۆکی لە تیرۆریستان ھێرش دەکاتە سەر مۆڵگەی سوپاو ژێرخانەکانی سووریا.