یونیسێف: لە غەززە لەکاتی ڕاگەیێندرانی ئاگربڕەوە تائێستا ٣٠٠ منداڵ گیانیان لەدەست داوە
یونیسێف لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ لە ٣٠٠ رۆژ دوای ڕاگەیێندرانی ئاگربڕ لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ـەوە، لانیکەم سێ سەد منداڵ لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەست داوە.
ناوەندی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان، رایگەیاند، ژوماری ئەو منداڵانەی لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە پێشاندەری مامناونجی گیان لەدەستدانی منداڵێک لە یەک رۆژ دایە، ئەویش هاوکاتە لەگەڵ ڕێککەوتنێک کە تێیدا هەڵپەسێردرانی هێرشی سەربازی و هاتنی بەتەواوەتی یارمەتییە مرۆییەکان پێش بینی کرابوو.
ئێدڤارد بیگبێدر، بەرپرسی یونیسێف بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا وتی: ئەو ئاگربڕەی بەشێوەی مامناوەندی هەر رۆژ منداڵێک بەرەو نەمان دەبا، لەهەمبەر منداڵاندا شکستخواردووە.
وتیشی: بەسەدان منداڵی دیکەش بریندار بوونە کە حاڵی ژومارێک لەوان شپرزەیە، ئەوە لەکاتێکدایە کە خێزانەکان هەروا چاوەڕوانی کۆتایی توندوتیژییەکانن.