بەهۆی هێرشی یەمەنەوە، ژوماری کوژراو و برینداری عەرەبستانی زیاد دەکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i445836-بەهۆی_هێرشی_یەمەنەوە_ژوماری_کوژراو_و_برینداری_عەرەبستانی_زیاد_دەکا
سەرچاوە سەربازییەکانی سەر بە ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایانگەیاند: ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشی هێزەکانی یەمەن بۆ سەر هێزەکانی حکومەتی دەستلەکارکێشاوە و جێی داکۆکیی سعودیا کوژراون گەیشتە ٥٨ کەس. لەلایەکی دیکەوە، هاوپەیمانیی سەربازیی سەربە عەرەبستان ئیدیعای کرد، دوابەدوای ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئەنساروڵڵا بۆسەر ناوچەی نەجران لە باشوری رۆژاوای عەرەبستان یازدە کەسی سیڤیل بریندار بوون.
(last modified 2026-08-07T14:12:10+00:00 )
ئاب 07, 2026 15:17 Asia/Tehran
  • بەهۆی هێرشی یەمەنەوە، ژوماری کوژراو و برینداری عەرەبستانی زیاد دەکا

سەرچاوە سەربازییەکانی سەر بە ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایانگەیاند: ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشی هێزەکانی یەمەن بۆ سەر هێزەکانی حکومەتی دەستلەکارکێشاوە و جێی داکۆکیی سعودیا کوژراون گەیشتە ٥٨ کەس. لەلایەکی دیکەوە، هاوپەیمانیی سەربازیی سەربە عەرەبستان ئیدیعای کرد، دوابەدوای ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئەنساروڵڵا بۆسەر ناوچەی نەجران لە باشوری رۆژاوای عەرەبستان یازدە کەسی سیڤیل بریندار بوون.

هەواڵدەریی رۆیتەرزیش رایگەیاند کە لەنێو کەسانی برینداردا، حەوتیان خەڵکی عەرەبستان، یەکێک خەڵکی یەمەن، دووانیان میسری و یەکێکیشیان پاکستانییە. هاوپەیمانیی عەرەبستان هەروەها ئیدیعای کرد کە بۆ دەستەبەریی و گەرەنتی ئاسایشی هاووڵاتیان، پەلاماری بەناو پێش پێگرانە لەدژ هێزەکانی ئەنساروڵڵا بەردەوام دەکا.

ژەنەراڵ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەنیش ڕایگەیاند کە بنکە سەربازییەکانی ناوچەی "ئەلرویک"، ئەلعیبەر، ئەسەنیەو چەند سەربازگەی هێزەکانی ناسراو بە "لەشکری یەکەم" و "لەشکری سێیەمی ئامادەباش" بە ژومارێکی زۆری مووشەکی بالستی و درۆن بەئامانج گیراون.

بەقسەی سەریع، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا، بەسەدان کەس لە هێزەکانی سەربە عەرەبستان کوژراون یان بریندار بوون. هەروەها ژومارێک سەربازگەو بنکەی سەربازی، کۆگای چەکەمەنی، ناوەندی گردبوونەوەی هێز و ترۆمبیلە سەربازییەکان لە ناوچەی وەدیعە لە رۆژهەڵاتی یەمەن تێکشکێندرا.

لە بەیاننامەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وێڕای هۆشدارییدان بە عەرەبستان جەختیش کرا، هەرچەشنە هێرشێکی سەربازیی تازە بەرەوڕووی وەڵامی کوشندە دەبێتەوە. هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەروەها داوایان لە هێزە یەمەنییەکانی هاوپەیمانی ریاز کرد، پێش هەرچەشنە پێکدادانێکی تازە، بنکەو پێگەکانیان جێ بێڵن.

هاوکات محەممەد شۆکە ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵاش ڕایگەیاند، ئەو ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی هەوڵێکی پێش پێ گرانە ئەنجامی گرتووەو پاش پێوشوێن گرتنی جم و جۆڵی هێزە سەعودیی و هاوپەیمانەکانیان بۆ هێرشکردنەسەر سەنعا، ئەو گردبوونەوانە کراونەتەئامانج.