تاوانبارکردنی تورکیا بە کۆیلەداری جنسی لە سوریاوە بۆ لیبی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i391459-تاوانبارکردنی_تورکیا_بە_کۆیلەداری_جنسی_لە_سوریاوە_بۆ_لیبی
نێونەری خەڵکی ئەدەنا لە پارتی دیموکراتیکی گەلان ( ھەدەپە) لە تورکیا کاربەدەستانی ئەم ڵواتەی تاوانبار کرد بەوەی کە لە کاری گواستنەوەی ژنانی کورددان لە عەفرینەوە بۆ لیبی وەک کۆیلەداریی جنسی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 10, 2021 09:24 Asia/Tehran
  • تاوانبارکردنی تورکیا بە کۆیلەداری جنسی لە سوریاوە بۆ لیبی

نێونەری خەڵکی ئەدەنا لە پارتی دیموکراتیکی گەلان ( ھەدەپە) لە تورکیا کاربەدەستانی ئەم ڵواتەی تاوانبار کرد بەوەی کە لە کاری گواستنەوەی ژنانی کورددان لە عەفرینەوە بۆ لیبی وەک کۆیلەداریی جنسی .

بە پێی راپورت ئیرنا ، تولای ھاتیم ئوغللاری ، نوێنەری ژنی پەرلەمانی تورکیا بە خستنەڕووی پرسیارێک بۆ سەرۆکی پەرلەمانی ئەم  وڵاتە خوازیاری روونکردنەوەی بە نووسراوی وەزیری دەرەوەی تورکیا بووە لەم بارەوە . 

ئوغللاری لە پرسیارەکەی خۆی دا بە گەڕانەوە بۆ راپۆرە بڵاوکراوەکان لە ھەندێ میدیا دا گوتویەتی شایەت حاڵ گەلێکیش لەمبارەوە ھەن کە دەڵێن کچان و ژنانی کوردی سوریایی دوای رفێنران لە رێگەی گوندەکانی ئەلخەلیل یان ئەلھومام بۆ تورکیا دەگوازرێنەوە . 

ئەو ئەندام پەرلەمانە ژنەی پەرلەمانی تورکیا پشتی بەستووە بە لێدوانەکانی سەرۆکی ناوەندی ئێزدیەکانی ئاڵمان لەمەڕ ئەوەی کە ھەندێ زانیاری لەبەردەستدایە لە بارەی گواستنەوەی ژنانی رفێنراو لە سوریاوە بۆ عەرەبستان ، قەتەر ، لیبی ، پاکستان ، لیبی و تەنانەت یەمەن .