کانونی دوھەم 19, 2021 23:26 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی خەڵکی حەسەکەی سووریا بۆ  ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە تورکیا لەبەر بڕینی ئاوی ئەو شارە

سەدان کەس لە خەڵکی شاری حەسەکەی سووریا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە کردەوەی تورکیا لەمەڕ بڕینی ئاوی خواردنەوەی ئەم ناوچەیەو ھەروەھا ھەنگاوەکانی ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە» گرد بوونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، شارومەندانی شاری «حەسەکە» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ڕۆژی دووشەممە بەرامبەر بە بڕانی بەردەوامی ئاو لە لایەن تورکیاو تیرۆریستانی ھاوپەیمانی و ھەروەھا ھەنگاوەکانی چەکدارانی ھێزەکانی سووریای دیموکرات ناڕەزامەندییان دەربڕی.

شارومەندانی سووری ھێندێک پارچەنووسیان پێ بوو کە لە سەریان نووسرا بوو، تورکیاو میلیشیا کوردەکان خەریکی تاڵان کردنی سەرچاوەو سامانی خەڵکی سووریان.

ناڕازییان ھەروەھا بێ دەنگە لێکردنی کۆڕوکۆمەڵەنێونەتەوەییەکانیان لە ھەمبەر ئەو ستەمەی کە سوپای تورکیاو تیرۆریستانی ھاوپەیمانی و یاخود ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە خەڵکی حەسەکەی دەکەن، دیدانەکردو جەختیان لەوە کردەوە کە ئەو بێ دەنگە لێکردنە دەبێتە ھۆی پەرەسەندنی ھەنگاوە نایاساییەکان و تاوانی دژی خەڵک و بە برسیەتی ڕاگرتنیان.

بڕینی ئاوی حەسەکەو گردوپەڕی ئەم شارە لە لایەن تورکیاوە لە کاتێکدایە کە خەڵکی ئەم ناوچانە بۆ بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە تەواوی وڵاتانی جیھان و بەتایبەت سووریا گیرۆدەی بوونە بۆ خۆشتن پێویستیان پێیەتی.

سەرپەیڤ