ڕوودانی تەقینەوە لە حومسی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i391857-ڕوودانی_تەقینەوە_لە_حومسی_سووریا
سەرچاوەکانی سووریا شەوی چوارشەممە باسی ڕودانی تەقینەوەیەکیان کرد لە شاری حومسی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 19, 2021 21:52 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تەقینەوە لە حومسی سووریا

سەرچاوەکانی سووریا شەوی چوارشەممە باسی ڕودانی تەقینەوەیەکیان کرد لە شاری حومسی سووریا.

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا» ڕایگەیاند: ئەم تەقینەوەیە لە کۆمپانیای گازی گواستنەوەی گازی شاری حومس ڕووی داوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی سانا ترۆمبیلەکانی ئاگر کوژاندنەوەو ستافگەلی فریاکەوتن ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون.

کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلئەخبارییەش ڕایگەیاندووە: تەقینەوەی تانکییەکی ھەڵگری نەوتی نەپاڵاوتە بووەتە ھۆی ڕوودانی ئاگر کەوتنەوە لە پاڵ بینای کۆمپانیای گازی شاری حومس.

لە بارەی ڕادەی زیانی شیمانەیی ئەم تەقینەوانە ھێشتا ھیچ ڕاپۆزتێک بڵاو نەبووەتەوە.