کوژرانی ئەندامانی بنەماڵەیەک لە ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕۆژئاوای سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i391961-کوژرانی_ئەندامانی_بنەماڵەیەک_لە_ھێرشی_ئیسرائیل_بۆ_سەر_ڕۆژئاوای_سووریا
سەرچاوەیەکی سەربازیی سووریا باسی کوژرانی ئەندامانی بنەماڵەیەک و بریندار بوونی چەند کەسی دیکەی کرد دوابەدوای ھێرشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر «حەما»ی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 22, 2021 15:56 Asia/Tehran
  • کوژرانی ئەندامانی بنەماڵەیەک لە ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕۆژئاوای سووریا

سەرچاوەیەکی سەربازیی سووریا باسی کوژرانی ئەندامانی بنەماڵەیەک و بریندار بوونی چەند کەسی دیکەی کرد دوابەدوای ھێرشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر «حەما»ی سووریا.

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا» ڕۆژی ھەینی بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی سەربازی ڕایگەیاند: لە ھێرشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ناوچەیەکی نزیکی شاری «حەما» لە ڕۆژئاوای سووریا، ئەندامانی بنەماڵەیەک بە باوک و دایک و منداڵێکی بنەماڵەکە گیانیان لە دەست دا.

ئەم سەرچاوەیە وتیشی: لەم ھێرشەدا چوار کەسی دیکەش لەوانە  ئافرەتێک و دوو منداڵ و کەسێکی بەساڵاچوو بریندار بوون و سێ ماڵیش کاوڵ کران.

تەلەفزیۆنی فەرمیی سووریا سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی باشی ھێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایونی بۆ سار ناوچەگەلێکی پارێزگای «حەما»و بەرنگار بوونەوەی بەرگریی ئاسمانیی ئەم وڵاتە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری ڕۆکێتی کرد لە ھێرشەکەدا.

ڕژێمی زایونی لەماوەی ساڵانی ئەم دواییە گەلێک جار ھێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر شارو ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا کە لە ئەنجامی شوێنگرتنی دەستبەجێی بەرگریی ئاسمانیی ئەم وڵاتە، زۆر جار ئەو ھێرشانە بەرپەرچ دراونەتەوە.