لێکدانی ئەرتەشی سوریا و گروپێکی کورد لە قامشڵوو
کانونی دوھەم 24, 2021 12:46 Asia/Tehran
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی تێکھەڵچوونی ھێزەکانی ئەرتەش و ئەندامانی ئاسایشی سەر بە ھەسەدە دەکات لە شاری قامشڵووی سوریا .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رۆژی یەکشەممە رایگەیاند ، ئەندامانی ئاسایش سەر بە ھەسەدە ، رێگاکانی سەربە فڕۆکەخانەی قامشڵوویان داخست و بنکەکانی خۆیان لە نزیک شوێنی لێکدانەکە قایم کرد .
بە پێی ئەم راپۆرە ، ئەم کارەی ھێزەکانی ئاسایش ، تێکھەڵچوون لە گەڵ ھێزەکانی ئەرتەشی سوریا و برینداربوونی 6 کەس لەھ ێزە سوریەکانی لێکەوتەوە .
بە وتەی سەرچاوە خۆجێییەکان ، ئەم تێکھەڵچوونە بە نێوبژیکاری ھێزەکانی سوریا کۆتاییھ ات ورەوشی شاری قامشڵوو ئێستا ئاساییە .