کانونی دوھەم 31, 2021 09:10 Asia/Tehran
  • سەرھەڵدانی داعشیەکان لە بەندیخانەیەکی باشووری حەسەکە

بەندیخانەی "کامب ئەلبولغار" لە دەڤەری باشووری حەسەکەی سووریا کە لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا ناسراو بە ھەسەدە دایە، دوێنێ شەمە گۆڕەپانی راسانی بەندکراوانی گرووپی تیرۆریستی داعش بوو.

 

کەناڵی ئەلمەیادین ڕایگەیاند: بەندیخانەی "کامب ئەلبولغار" لە دەڤەری باشووری حەسەکەی سووریا کە لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا ناسراو بە ھەسەدە دایە، دوێنێ شەمە گۆڕەپانی شۆڕشی بەندکراوانی گرووپی تیرۆریستی داعش بوو.

بە پێی ئەم هەواڵە، بەدوای  سەرھەڵدانی بەندکراوانی داعشی، فڕۆکە ئەمریکییەکان لە ئاسمانی ئەم ناوچەیە دەفڕین. هەواڵنێری ئەلمەیادین ڕایگەیاندووە: بەندکراوانی داعش لە ڕەوتی  راسان دا ، بە ئاگردانی پێخەف و جلەکان لە ناو بەندیخانەدا، هەوڵیان دەدا دەرچن بەڵام هێزەکانی ھەسەدە پاش گەمارۆدانی ئەم بەندیخانە،  سەرھەڵدانەکەیان کۆنترۆڵ کرد.

سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاند: هێزەکانی داعش لەم بەندیخانە، پێش ئەوەی هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووری گەمارۆیان بدەن، هەموو شتێکیان ئاگر دابوو.

بە پێی هەواڵی ئەلمەیادین دوو فڕۆکەی ئاپاچی ئەمریکی لە بنکەی ئەلشەدادی هەستانەوە و سەرھەڵداوانیان بۆ بەندیخانەی بنکەی سەربازی ئەمریکی گواستەوە.

سەرپەیڤ