پەلاماری داعش بۆ سەر ھەسەدە لەشاری رەقە
شوبات 08, 2021 17:43 Asia/Tehran
ترۆریستانی داعش لە گەڵ ھێزەکانی ھەسەدە لە شاری رەقەی باکووری ئەم وڵاتە لێکیاندا.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند ، چەند تیرۆریست ئەمڕۆ ھەڵیانکوتایەسەر بازگەیەکی پشکنینی ھێزەکانی ھەسەدە لە ریفی رۆژاوای پارێزگای رەقە کە لە ئەنجام دا چوارکەس لە ھێزەکانی ئاسایشی نێوخۆکوژران و سێ کەسیش بریندار بوون .
تیرۆریستان دوای چەندین شکستی یەک بە دوای یەک دا لە بەرامبەر ھێزە سوریەکان ، زیاتر لە رابردوو روویان ھێناوەتە تەقینەوەی کوێرانە و کوشتاری خەڵکی سوریا لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە .